بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە کە زیاد لە (٣٨) ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٩٧٩ هەزار و ٦٩٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٣٨ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها١٥٧ ملیۆن و١٥٩ هەزار و ٦٩٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.


PM:01:29:29/08/2023