زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەزینی پلەكانی گەرما



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە    30– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت, ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە  لەناوچە شاخاوویە بەرزەكان لە هەندێ كاتدا .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    31– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیا جیا .
خێرای با / لە سەر خۆ -مام ناوەند دەبێت  ( 10 –  15) كم /ك دەبێت . 
ئاراستەی با / باكور دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 38 ، سلێمانی : 37 ، دهۆك : 37 ، كەركوك : 41 ، هەڵەبجە   : 39 ، زاخۆ : 38 ، حاجی ئۆمەران : 27 ، سۆران : 36 ، گەرمیان :  43 ).



AM:10:40:30/08/2023