بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکردەوە کە زیاد لە (٣٩) ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٣٧١ هەزار و ٦٣٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٣٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٥٦ ملیۆن و١٩١ هەزار و ٦٣٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٦٠٠دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.