ئهمڕۆ چوارشهممه هاوڵاتییهكی دانیشتوی قهزای دوكان بهناوی گۆران قادر تەلانی،له ئاوی دهریاچهی دوكان خنكا.
ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەنجێک کەوتووەتە ناو دەریاچەی دوکانەوە و خنکاوە، دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەماوەیەکی کەمدا توانراوە تەرمی گەنجەکە دەربهێنرێت".
ناوبراو تەمەنی ٢٢ ساڵه و دوای ئهوهی لە دەریاچەی دوکان خنکاوه، لەماوەیەکی کەمدا توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتهوهو رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت.