مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی رووداوەكانی ٣١ی ئاب راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی ٣١ ی ئاب له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له رووداوه‌كانی مێژوو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له بڵاوکراوەکەدا ڕایگەیاندووە" ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی ٣١ی ئاب، له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له روداوه‌كانی مێژوو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتیهوه، ئاگری ناكۆكی و ناپاكی خۆش ده‌كات".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشت و به چاوساغی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزه‌كانی گاردی كۆماریی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و پایته‌ختی خه‌ونی ئازادی و ناوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانیان داگیركرد وزیانێكی كوشنده‌و جه‌رگبڕیان له‌ماناكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا كهههرگیزاو هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه.
هه‌مووی شه‌ش ساڵ بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ٍبهسهر زوڵم و زۆرداری رژێمی به‌عس راپه‌ڕیبوون و به‌شێكی خاكی نیشمانیان له‌چنگ ده‌رهێنابوون، كه‌چی پارتی به بیانووی پڕوپوچی تێكچوونی به‌ڵانسی هێزه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆ، جارێكی ترئه‌و سوپای ئه‌نفال و كیمیابارانهیان هێنایه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان و شاری هه‌ولێر، كه له ئه‌نجامدا سه‌دان پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وهێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی شه‌هید وبرینداربوون، سه‌دانیان به‌دیل گیران و بێسهروو شوێن كران و ده‌بابه‌كانی ئه‌وسوپا شۆڤێنییه شكۆی پارله‌مانی هه‌لبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانیان شكاند و ئهزموونهكهمانیان، له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنییه‌وه، له كهداركرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خیانه‌ته وه‌ك زۆر ناپاكی تری مێژووی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاكانه‌ی خیتابی ئیعلامی وكتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری رووداوه‌كان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه سیاسییه ده‌ربه‌سته‌كانی كوردستان، پاڵپشت به‌و ئومێده‌ی به ئایندهی گه‌له‌كه‌مان و ره‌وایی و مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌یانه، پاڵپشت به‌وه‌ی ناكرێت پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌مان له شوێنێكدا چه‌ق ببه‌ستێت و په‌كی بخرێت، بۆیه تێكڕا قه‌ده‌ری باشتری ئاشتی و پێكهاتنه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد و به‌سه‌ر برینی ناپاكی و خیانه‌تدا بازیان دا و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌وی ماوه له شكۆی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ئاشتی و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باتی دیموكراتی هه‌ڵدایه‌وه. روخانی سوپای رژێمی هاوكاری كاره‌ساتی سی ویه‌كی ئاب له پرۆسه‌ی ئازادی وهه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، له‌دانپیانانی ده‌ستووریی به هه‌رێمی كوردستان و سیستمی فیدڕاڵی به‌رهه‌می دانبه‌خۆداگرتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رۆشی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه بۆ دوارۆژی كوردایه‌تی و سه‌روه‌ری كوردستان .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی ٣١ ی ئاب، له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له رووداوه‌كانی مێژوو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتیهوه، ئاگری ناكۆكی و ناپاكی خۆش ده‌كات كه دیاره به‌هه‌ڵه له دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری هوشیارانه‌ی ده‌ربه‌ستانی ئایندهی كوردستان تێگه‌یشتووه، بۆیه وا ئێستاش به تۆمه‌ت داتاشین و ته‌شهیری بێبنه‌ما بۆ هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یاده‌وه‌ری تیژی مێژوو تاقیده‌كاته‌وه ، پاره و پاوه‌ر و ته‌زویری میدیایی بێ شوماری بۆ ئه‌م چه‌واشه‌كارییه خستۆته‌گه‌ڕ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات به یه‌كجاری برینه‌كانی مێژووی خیانه‌ت سارێژ بكات و به سیاسه‌تی دروستی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شه له مێژووی خۆی و كوردستان بسڕێته‌وه، كه‌چی هه‌میشه له هه‌وڵی شه‌رعیه‌تپێدانی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دایه و بێ باكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی و ئایندهی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له‌م یاده تاڵه‌دا ئێمه هه‌میشه له بری كینه به‌خشینه‌وه و تۆڵه كردنه‌وه، ده‌مانه‌وێت شوێنه‌وار و پاشماوه خراپه ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه و گشت كاره‌ساته‌كان به یه‌كجاری بسڕینه‌وه و به په‌رۆشه‌وه پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ین كه ویستی خۆسه‌پاندن وه‌لا بنرێ و بژارده‌ی راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه له كوردستاندا بچه‌سپێنرێت . بۆ ئه‌م سیاسه‌ته نیشتمانییه دروسته به ئاگاییه‌وه ئاماده‌ی خه‌بات و قوربانیدانین، بێ ئه‌وه‌ی له مێژووی ره‌شی ئابی ١٩٩٦ و كه‌موكوڕییه‌كانی تر غافڵ بین.
له‌یادی ئه‌و رۆژه ڕه‌شه و بۆ یادی هه‌موو شه‌هید و قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان، سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیده قاره‌مان و سه‌ربه‌رزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی موقاوه‌مه‌تی داگیركردنی پایته‌ختی كوردستان، له رۆژی ره‌شی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ دا .
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان