ڤیدیۆ.. هەڵوێست ئازیزترین کەسی ژیانی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ھەڵوێست محەمەد ئەمشەو چوارشەممە نوێترین بەرهەمی کاری هونەری خۆی بە ناوی (ئازیزترین کەسی ژیانم) بڵاوکردەوە. 

ڤیدیۆ کلیپی (ئازیز) نوێترین بەرهەمی هەڵوێستە کە ئەمشەو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوکردەوە و لە تێکستی خۆیەتی، عەلی شەریفزادە کاری موزیک ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجام داوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن زانیاری فەتاحەوە بۆکراوە.

ھەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواوکردووە، چەند ساڵێکە دەستی بەکاری ھونەری کردووە کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ بۆیەکەمجار بەشداری فیلمی سینەمای پەیکەری دڵ کردووە، لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا بەشداری کردووە. 


PM:11:45:30/08/2023