"ئەگەر هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام نەدرێت بەغدا مامەڵە لەگەڵ مەسرور بارزانی رادەگرێت"


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "ئەگەر هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام نەدرێت بەغدا مامەڵە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو رادەگرێت".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە "ئەگەر ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن نەكرێت بە ئەگەری زۆرەوە بەغدا مامەڵە لەگەڵ مەسرور بارزانی و حكومەتە ماوەبەسەرچووەكەی هەرێمدا رادەگرێت".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "كاریگەرترین رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەن بەجۆرێك هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت".

بڕیارە رۆژی 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.




PM:07:51:31/08/2023