حاڵەتێكی نوێی كۆلێرا لە گەرمیان تۆماركرا


یەكەم حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا لە ناوچەی گەرمیان تۆماركرا و توشبووەكە ژنێكی تەمەن ٢٤ ساڵە و داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە، یەكەم حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا لە گەرمیان دەستنیشانكرا و توشبووەكە ژنێكی تەمەن ٢٤ ساڵە، تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان راسپێردراون بۆ ئەوەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ سەرچاوەی تووشبوونی ئەو كەسە بكەن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خۆپارێزی بكەن بەمەبەستی دووربوون لە حاڵەتەكانی سكچوون و كۆلێرا ئەویش لە رێگەی دڵنیابوونەوە لە پاكی سەرچاوەی ئەوی خواردنەوە.

هەر ئەمڕۆش رزگار عەلی، بەرێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا ١٠ توشبووی كۆلێرا لە سلێمانی تۆماركراوە.



PM:08:51:31/08/2023