فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی شارباژێڕ و ڕاپەڕینیان کرد

شەوی پێنجشەممە فرۆکەی جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری شارباژێڕ وئیدارەی ڕاپەڕینیان لە هەرێمی کوردستان بۆردومانکرد.

درەنگانی شەوی پینجشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، لە ناوچەکانی شارباژێڕ و پشدەر و ڕانیە زیاتر لە ١٢ بنکە کراوەتە ئامانجی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا، هاوکات ماوەی زیاتر لە یەک سەعات چەند ناوچەیەکی قەندیلیش بۆردومانکراوە تا ئێستا زەرە وزیانەکانەکان نەزانراوە.

هاوڵاتیانی ناوچەکە باسیان لەوەکردووە تا درەنگانی ئەم شەو بەهۆی نزیکی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی ناوچەکەیانەوە دەنگەکەیان بیستراوە وماوەیەکی زۆر ماونەتەوە.

ئەم بۆردمانە تەنها دوای ڕۆژێک دێت لە سەردانی سەرۆکی یەکێتی بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بە نهێنی بۆ تورکیا.





AM:08:51:01/09/2023