لە سنووری قەزای چۆمان گەشتیارێكی عەرەب بەفری كوێستانەوە َبەسەختی بریندار بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای چۆمان گەشتیارێكی عەرەب بە ناوی فەواز ناتق سوبحی تەمەن 31 ساڵ خەڵكی موسڵ، بەهۆی بەفری پرژی كوێستانەوە َبەسەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و هەردوو قاچی شكاوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هۆكار رووداوەكە ئەوە بووە، ئەو گەشتیارە بۆ وێنەگرتن چووەتە ژێر چینێك بەفری كوێستانی پڕژێیە و دواتر بەفرەكە بەسەریدا داڕماوە.