كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرد.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١ـی ئهیلوول واده‌ی راگه‌یاندنی راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرد و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ١٥ رۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی پارت و هاوپه‌یمانیه‌تی و كاندیدان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق. ئەوە لە کاتێکدایە کۆمسیۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی کاندیدەکان زیاتر لە ٦ هەزار کاندیدە.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوای ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی راستی و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌كان، هه‌ر پارت و هاوپه‌یمانیه‌تی و كاندیدێك ده‌توانێت تانه بدات، یانیش كاندیدێك به كاندیدێكی دیكه بگۆڕێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای په‌سندكردنی لیستی كاندیده‌كان، كۆمیسیۆن ده‌ست به پرۆسه‌ی تیروپشكی كاندید و پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان ده‌كات.
رۆژی ١٨ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.