شەڕی هەسەدەو ئەو ‌هێزانەی " بەکرێگیراو" ناوزەدیان دەکات لە دێرزەور بەردەوامە

نزیکەی هەفتەیەکە شەڕی لە نێوان ئەو ‌هێزانەی چەند هۆزێک کە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵگەڕاونەتەوە بەردەوامەو، هەسەدە سورە لەسەر پاککردنەوەی ناوچەکانی دێرزوور لەو " بەکرێگیراوەنە".
 
ئەمڕۆ هەینی ١ی ئەیلول، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنی "بەهێزکردنی ئاسایش" لە دێرەزۆر بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی "ئۆپەراسیۆنی بەهێزکردنی ئاسایش" جموجۆڵی ئەو بەکرێگیراوانەیان کردە ئامانج کە لە کۆتایی ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە دزەیان کردە ناو ناوچەکانی جەدیدەت ئەلبەکەرە و جەدیدەت ئاکیدەت کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕژیم و توخمە تاوانکارییەکاندان".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکان شانەی گوندی ئەلدەهلە و بەشێک لە شارۆچکەی ئەلبەسیرەیان تەواو کرد، کە سێ بەکرێگیراوی "نەواف ئەلبەشیر" کە دزەیان کردە ناو ناوچەکە کوژران، هاوکات پڕۆسەی شانەیش بەردەوامە لە ڕاوەدوونانی گروپە بەکرێگیراوەکان".هەسەدە باس لەوە دەکات چەکدارانی بە کڕێگیراوەکان هێرشەکان ڕادەکێشن بۆ ناوچە مەدەنییەکان و ماڵەکانیان بەکاردەهێنن بۆ شاردنەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵمەتە ئەمنییەکان و دواخستنی بڕیارەکە. 

هێزەکانی هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە ئۆپراسیۆنی "بەهێزکردنی ئاسایش" لە دێرەزۆر بەردەوام دەبن لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە گروپە بەکرێگیراوەکان و شانە تیرۆریستییەکانی داعش تاوەکو ئامانجە تەواوەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بەدی دێت، لە بەکرێگیراوان خۆشنابێت کە هەوڵی تێکدان دەدەن ئاسایش و سەقامگیری، و ئامرازی سەربازی شەرعی بەکاردەهێنێت بۆ نەهێشتنیان.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا لە مەنبەج گروپێک لە بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندی ئەلموحسینلی، کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکەیان دایەوە و دوای پێکدادانەکان دۆخەکە کۆنترۆڵکرا، لەو ماوەیەدا ژمارەیەک بەکرێگیراو کوژران".



PM:08:33:01/09/2023