بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، بڕیارێك بۆ كرێی مۆلیدە دەرچوو



لەشاری هەولێر نرخی كرێی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لەنێوان 15بۆ 18 هەزار دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا و بەهۆی دواكەوتنی مووچەشەوە خاوەن مۆلیدە بۆی نییە بە زۆر داوای پارە لە بەشداربووان بكات.

ئەمڕۆ شەممە قارەمان مەولود، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی كرێی پارەی مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەهەولێر لەنێوان 15 بۆ 18 هەزار دینار دەبێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان مووچەیان وەرنەگرتوە خاوەن مۆلیدە بۆی نیە زۆر لەهیچ بەشداربویەك بكات تا مووچەكەی وەردەگرێت.




PM:05:33:02/09/2023