هونەرمەندی دیاری میللی شیروان عەبدوڵا بێسەروشوێنە

شیروان عەبدوڵا هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری میللی ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی تورکیا دیار نەماوە و تائێستا بێسەروشوێنە. 

کەسوکاری شیروان عەبدوڵا لە رێی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان رەنج پشدەریەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەلێت" کەسوکارەکەی داوا دەکەن لە هەر کەسێک زانیاری هەیە هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی هونەرمەند شیروان عەبدولڵا کە ماوەی چەند رۆژێکە لە تورکیا دیار نەماوە، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی شیروان عەبدولڵا ویستویەتی خۆی بگەیەنێتەوە ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ هاورێکانی دەستبەسەردەکرێن و دەبرێن بۆ زیندانەکانی تورکیا و لە کاتی موقابەلەکردنیان خۆی بە ئێرانی نوسیووە تاوەکو دیپۆرتی کوردستانیان نەکەنەوە". 

دەشڵێت" شیروان عەبدولڵا لە رابردوودا ڕەگەزنامەی ئەڵمانیای هەبوو چەند جارێک بەرەسمی دەهاتەوە بۆ کوردستان، بەڵام دواین جار بە یەکجاری گەرایەوە بۆ کوردستان بریاریدا نەگەرێتەوە، بەڵام دوای مانەوەی چەند ساڵێک لە کوردستان ئەمجارە دووبارە بریایداوە بچێتەوە بۆ ئەوروپا و لە رێی وشکانی خۆی بگەیەنێتە یۆنان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی تورکیا دەستگیرکراون". 

شیروان عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٢ لە بواری گۆرانی وتندا دەرکەوتووە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکراوەی هەیە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکان و هەوادارێكی زۆری هەیە، جگە لە ئەلبووم و گۆرانییەکانی لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت.


AM:11:21:04/09/2023