ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی كوردی شاری كەركوك لە گەڕەكی شۆریجە گردبوونەتەوە و داوای لێپرسینەوە لە بكوژانی خۆپێشاندەرە گەنجەكانی رەحیماوا دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، خۆپێشاندانەكە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی و هاوخەمیی لەگەڵ ئەو گەنجانەیە كە رۆژی 2ی ئەیلول گیانیان لەدەستداە و داوا دەكەن لێپرسینەوە لەو كەسانە بكرێت كە لە خۆپێشاندانی دوو رۆژ لەمەوبەر تەقەیان بەسەر هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر كرد و لە ئەنجامدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی كورد لە دژی گرتنی رێگەی كەركوك- هەولێر خۆپیشاندانیان كرد، بەڵام دواتر گرژی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 15 كەسیش برینداربوون.