بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە ڕۆژێك بۆ فەرمانبەرانی كەرتی حكومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی یاساى پشووه ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی (پێغەمبەری ئیسلام)، ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ناوەندەکانی کەرتی حکومەتی هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.
لە هەرێمی كوردستان ساڵانە پشووەكان دیاریدەکرێت کە لە سایتی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە ڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بە تایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێت.