کۆمکاری عەرەبی دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا


کۆمکاری عەرەبی کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی ئەندامن تیایدا ئەمڕۆ ٦ ی ئەیلول لە قاهیرە لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی وڵاتە عەرەبییەکان کۆبوونەوەو، لە نێوانیاندا دژی پێشێلکارییەکانی تورکیان لەسەر سەروەری عێراق.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ ئەیلول ئەنجوومەنی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە میسر كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند دۆسییەیەكی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكەی كردوە و باسیان لە گرتنەبەری هەڵوێستی یەكگرتووی وڵاتی عەرەبی كرد، سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر سەروەریی عێراق.

لە بەیاننامەی کۆمکاری عەرەبی کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، هاتووە" ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ١٦٠مین كۆبوونەوەی خۆی لە قاهیرە ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی چەند پرسیك كرا، لەوانە باس لە گرتنەبەری هەڵوێستی یەكگرتووی وڵاتی عەرەبی كرا، لە دژی پێشێلكاریی هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر سەروەریی عێراق و دەستوەردانی ئەنقەرە لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی".

باس لەوەش کراوە، كۆمەڵێك پرسی دیكە تاوتوێ كران، لەوانە پرسی فەڵەستین و ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، هەروەها وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، كۆمەڵێك بابەتی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، یاسایی، دارایی و كارگێڕییان تاوتوێ كرد، وەك ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل.

هەروەها ئاماژە بۆ کێشەکانی لیبیا، یەمەن، سۆماڵ، سودان، پرسی دوورگەكانی ئیمارات كرد، كە لەلایەن ئێرانەوە كۆنتڕۆڵكراوە، هاودەنگی ل


PM:04:12:06/09/2023