رۆناڵدۆ پەیامێکی ئاڕاستەی میسی کرد

 لە نوێترین لێدوانیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند لە 850گۆڵ زیاترم دەوێت و پەیامێکیشی ئاڕاستەی میسی کرد.
رۆناڵدۆ وتی :" من و مێسی مێژووی تۆپی پێمان گۆڕی، ماوەی 15 ساڵە لەسەر بەرزترین ئاست یاری دەکەین، من ناڵێم هاوڕێین، بەڵکو ڕێز لە یەکتر دەگرین، ئەگەر کریستیانۆت خۆش بوێت، پێویست ناکات ڕقت لە مێسی بێت".

  کریستیانۆ وتیشی:" ڕکابەریی نێوان من و مێسی کۆتایی هات، ئێستا لە خولەکانی سعودیە و ئەمریکا ئاستێکی باشمان هەیە، دەزانم ڕکابەرییەکە بۆ خەڵک خۆش بوو.

 لە پرسیاری کەی ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکەی کریستیانۆ وتی:" دەبێت سات بە سات ژیان بژین، لە کاتێکی کورتدا ئەگەری هەیە هەر شتێک ڕووبدات، ئێستا چێژ لەم ساتە وەردەگرم. دەمەوێت یۆرۆیەکی نایاب پێشکەش بکەم و دوای ئەوە هەموو شتێک دەبینین. ژیان دینامیکە و تۆش." هەرگیز نازانن چی دەتوانێت ڕووبدات".

  لەکۆتایدا کریستیانۆ وتی: "خولی سعودیە خولی پورتوگالی تێدەپەڕێنێت، باشترە و یاریزانی پلە باڵا زیاترە”.


PM:07:56:06/09/2023