مەسرور بارزانی لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمشەو مەسرور بارزانی لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەكانمان بدات". 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) كوردستان، لە تویتێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە" ئێمە لەسەر بنەمای ماف و ئەركەكان بودجەی فیدڕاڵیمان پەسەندكرد". 

دەشڵێت" هەرێمی كوردستان ئەرك و پابەندییەكانی جێبەجێكردووە، ئێستاش عێراق دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بدات".


AM:12:18:07/09/2023