نرخی دۆلار دادەبەزێت
نرخی دراوە بیانییەکانی تر راگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ پێج شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراو لە کوردستان و عێراق دابەزینی بەخۆوە بینی، هاوکات نرخی دراوە بیانییەکانی تریش گۆڕانکاریان بەسەردا هات.

پەیامنێری ( سپی ) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزارو ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزارو ٦٨٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٠٧ دینار.



AM:10:13:07/09/2023