بەرشەلۆنە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چاڤی شۆک دەکات

رۆژنامەی MDی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە گرێبەستی چاڤی راهێنەر بۆ دوو ساڵ نوێ بکاتەوە.

بە قسەی رۆژنامەکە نوێکردنەوەی گرێبەستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یەکلایی بووەتەوە، بەڵام ماوەی گرێبەستەکە دیاری نەکراوە.

 هەروەها هیچ ناکۆکییەک لەنێوان ڕاهێنەر و یانەکەدا نییە، بەڵام ڕەنگە گرێبەستەکە بۆ وەرزێک نوێبکرێتەوە تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2025 لەبری ساڵی 2026، هۆکارەکەیشی یاسای دادپەروەرانەی داراییە و چەند ڕۆژێکی تر بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ماوەکەی دەدرێت.


PM:05:27:07/09/2023