داعش ئاوی لە یەك ملیۆن كەس لە دیالە گرتەوە

قایمقامی مێقدادیە لە پارێزگای دیالە رایگەیاند چەكدارانی داعش ئاوی روباری سەرەكی دیالەیان گرتووەتەو كە ئەمەش مەترسی كارەساتی مرۆیی بۆ یەك ملیۆن كەس لە دانیشتوانی ئەو پارێزگایە هەیە.

زەید ئیبراهیم قایمقامی مێقدادیە راگەیاند: چەكدارانی داعش ئاوری روباری "مەهروت" لەبەری بەنداوی بچكوك گرتووەتەوە.
بەوتەی ناوبراو ئەم رووبارە گرنگی ستراتیجی هەیە، چونكە دەیان پرۆژەی ئاو لەوانە پرۆژەی گەورەی ئاوەكانی مێقدادیە بە پشتبەستن بەو رووبارە جێبەجێ دەكرێت. هەروەها ئاوی خواردنەوەی بەعقوبە‌و دەوروبەری لەو رووبارەوە دابین دەكرێت‌و زەویە كشتوكاڵیەكانی ناوچەكەش ئەو ئاوەوە پەیوەستن.

قایمقامی مێقدادیە جەختی لەسەر ئەوە كردەو كە گرتنەوەی ئاوی روباری مەهروت، مەترسی كارەساتی مرۆیی بۆ یەك ملیۆن دانیشتوی پارێزگای دیالە دروست دەكات.



PM:12:52:21/09/2014