مەسرور بارزانی سەبارەت بە مووچە پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت "نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی  هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، خشتەیەكی مانگەكانی تەممووزی، ئاب و ئەیلوولی شایستە دارایییەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بۆ هەر مانگێك بەغدا دەبوو بەگوێرەی یاسای بودجە ترلیۆنێك و 375 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بۆ هەر سێ مانگەكە هەرێمی كوردستان "0٪ی ئەو بڕەی پێگەیشتووە".
 
تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا نەگەیشتووەتە رێككەوتنێك لەبارەی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی دوو مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.



PM:09:06:07/09/2023