سەبارەت بە ناردنی مووچە، بەغدا بە "توند"ی وەڵامی هەرێمی دایەوە


حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان سێ ئەوەندەی هەقی خۆی شایستەی دارایی وەرگرتووە و ئەوان هەوڵیان داوە كیشەكان چارەسەر بكەن.

باسم عەواد، وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاندوە "ئەو پارەیەی لای حكومەتی هەرێمە سێ ئەوەندەی ئەو شایستە داراییانەیە كە لە بودجەدا بۆی دیاریكردووە بەپێی خەرجی فیعلی".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "حكومەتی فیدڕاڵی تەواوی پابەندییە داراییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە  و حكومەتی فیدڕاڵی هەوڵی زۆری داوە تا كۆتایی مانگی حوزەیران چارەسەرێك پێشكەش بكات".

باسم عەواد وتویەتی "حكومەتی هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی رادەست نەكردووە وەك ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، بۆیە حكومەتی فیدڕاڵی بڕیاری داوە بە پێدانی قەرز تا ئەو كاتەی كێشەكان لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەبن".



PM:12:22:08/09/2023