سبەینێ زانکۆلاین کارا دەکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ زانکۆلاین بۆ دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت". 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە و دەڵێت" سبەینێ شەممە سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت، دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگاى زانکۆلاین پێشکەش بکەن".

سەبارەت بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)، خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە" بەهەمان شێوە بۆسەرجەم دەرچوانى ئامادەیى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادە کراوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کراوە بۆ ئەوەى ئەم دەرچوانەش بتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین".


PM:06:05:08/09/2023