سەدر بۆ مەغریب "زۆر یادی خودا بکەن، بۆ ئەوەی ڕەحمەتتان پێبکات"

سەدر سەرەخۆشی لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب کرد، کە بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شەش شاری هەژاند و نزیکەی هەزا کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "بۆ گەلەکەمان لە شانشینی مەغریب… داوای سەلامەتی و سەبر و دڵنەوایی و ڕەحمەتتان لە خودا بۆ دەکەین، بۆ سەرجەم قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە هەموو شارەکانی مەغریب".

هەر لە تیوتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی داوای لێبوردن، نوێژ و ڕۆژوو و دوورکەوتنەوە لە گوناح و کارە خراپەکان، داوا لە خودا دەکەین لە ناخۆشی و کارەسات بە دووربن.

سەدر داوای لە هاوڵاتیانی مەغریب کرد "زۆر یادی خودا بکەن، بۆ ئەوەی ڕەحمەتتان پێ بکات".

لە ئەنجامی ئەو بوومەلەزەیەی شەوی رابردوو بە گوڕی (٧) پلەی رێکختەر لە هەرێمی حۆز لە نزیک شاری مەراکشی مەغریب روویدا، تا ئێستا ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش بریندارن، ژمارەیەکی زۆریش لە باڵەخانەی ئەو شوێنانە رووخاون. 



PM:02:18:09/09/2023