دوای تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌ت له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان، نه‌خۆشی كۆلێرا گه‌یشته هه‌ولێر و ١٠ حاڵه‌ت تۆماركران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " له هه‌ولێر ١٠ تووشبووی كۆلێرا پشتڕاستكراونه‌ته‌وه و به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا ١١٧ كه‌س تووشی كۆلێرا بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا ته‌نیا پشكنین بۆ سه‌دا ٢٠ی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كۆلێرا بڵاو بووبێته‌وه".
کۆلێرا نەخۆشییەکی ترسناکە، توشبووەکە لەنێوان ژیان و مردندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت ئەگەر هۆشیار بێت و خێرا پەیوەندی بکات بە نەخۆشخانەوە، بەڵام ئەگەر درەنگ بکەوێت ئەوا دوور نیە توشبووەکە گورچیلەکانی لەدەست بدات، هەربۆیە تەندروستی تکا دەکات ودەڵێت" هەرکەس سکچوونی بوو بەپەلە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات".