پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار بنكه‌ی سوپای توركیا له‌سنوری ناحیه‌ی برادۆست له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرانه ئامانج و تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەپێی زانیارییەکانی (سپی) میدیا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چوار بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له لە ناوچەکانی بەرمیزە، ناوڕوبارۆک و دەریا سۆر لە سنوری ناوچه‌ی برادۆست كراونه‌ته ئامانج و بۆردومان كراون.
ئەو چوار بنکە سەربازییەی تورکیا بەتەواوەتی ئاگری گرتووە تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سنوری قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بۆردومانی ئه‌نجامدا و زیانه‌كان نه‌زانراون.