بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەكەی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٤ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٢٠٠ دینار.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢ هەزار و ٦٨٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٩٧ دینار.