کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ١٠٠ ڕۆژدا بەبێ کەریم بنزیمە چیە

 100 ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندنی ڕۆشتنی لەناکاوی کەریم بنزیما لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یانەی ئەلئیتیحادی سعودی تێپەڕیوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن یاریزانەکەوە راگەیەنرا بەردەوام دەبێت.

 دوای ماوەیەک مشتومڕ لەسەر داهاتووی، بنزیمە لەکاتی ڕێزلێنان لە خەڵاتی ئەفسانەی مارکا، پێش ئەوەی گواستنەوەی بۆ خولی ڕۆشنی سعودیە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت،رایگەیاند لە ڕیال مەدرید بەردەوام دەبێت.

 ڕۆیشتنی کتوپڕی بنزیمە کاریگەری گەورەی لەسەر ڕیال مەدرید هەبوو، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی نەتوانینی یانەکە بۆ گۆڕینی هێرشبەرێکی پلە بەرز، وەک ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر هیوای خواستبوو.

 یانەی ڕیال مەدرید خۆسێلۆی گواستەوە، بەڵام تا ئێستاش وەک بژاردەی دووەم دەمێنێتەوە، بەو پێیەی گرێبەستی لەگەڵ نەکرابوو بۆ ئەوەی ببێتە هێرشبەری سەرەکی.

 بەبێ ژمارە 9:

 ڕۆیشتنی بنزیمە وایکرد بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەی ڕیال مەدرید ژمارە 9 بە بەتاڵی بمێنێتەوە، یانەکە کە لە هەموو ئاستەکاندا ڕکابەری دەکات، دوای شکستهێنانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مباپێ.

 سەرەڕای ئەوەی بەدرێژایی مانگەکانی هاوین قسەی گەرم لەسەر گرێبەستەکە دەکرا، بەڵام داستانی مباپێ بە هەمان   دوو ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات، یاریزانەکە مایەوە بەڵام بەبێ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەمجارە.

 یانەی ڕیال مەدرید ناچار بوو چاوەڕێی بەشداریی هێرشبەری جود بێلینگهام بکات بۆ ئەوەی لە غیابی سەری ڕمی کاریگەردا خاڵ بەدەستبهێنێت، هەروەک چۆن لە چوار قۆناغی یارییەکەدا ڕوویدا کە تا ئێستا لە خولی ئیسپانیا ئەنجامدراون.


 کەریم بنزیمە تەنها یاریزانێک نەبووە کە هەڵگری کاپتنیەتی یانەی ڕیال مەدرید بووە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی مارکا، بەڵکو بە هەموو مانایەک پێشەنگ بووە، لەگەڵ ڕۆیشتنی بنزیمە، قۆڵبەندی کاپتنیەتی لەسەر قۆڵی یاریزانێکی دیاریکراو جێگیر نەبووە ، بەڵکو لە یاریزانێکەوە بۆ یاریزانێکی تر گواسترایەوە بەپێی بوونی خۆیان لە ڕیزبەندی تیپەکەدا لە نێوان... ناچۆ و مۆدریچ و کارڤاخال و تۆنی کرۆس بە ڕێککەوت.


قەیرانی لێدانی سزا:

 دوای ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە، یانەی ڕیال مەدرید دوو لێدانی سزای هەبووە، لە یاری دۆستانە بەرامبەر بەرشەلۆنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەلایەن دوو یاریزانی هێرشبەر ڤینیسیۆس جونیۆرەوە لەدەست درا، دواتر ڕۆدریگۆ بەرامبەر کادیز.

 هەرچەندە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ڤینیسیۆس دەبێتە یاریزانی سەرەکی لێدانی سزا، بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەدا کە مۆدریچ دەبێتە جێبەجێکاری لێدانی سزا و دواتر ڤینیسیۆس.

 لە یارییەکەی کادیزدا مۆدریچ لە یاریگا بوو، بەڵام ڕێگەی بە ڕۆدریگۆ دا تۆپەکە لێبدات پێش ئەوەی تۆپەکە لەدەست بدات لە یارییەکی ئاڵۆزدا کە لە کۆتاییدا لەلایەن جود بێلینگهامەوە بڕیاری لەسەردرا.


PM:12:21:12/09/2023