هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین

گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنووسی نزیک لە میسی ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ میسی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026.

میسی لە یاری رابردوو بەهۆی ماندوێتییەوە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و گۆڕانکاری پێکرا،ئەمشەویش لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخرایەوە.

ئەرجەنتین لە لاپازی پایتەختی بۆلیڤیا لە دووەم گەڕی پاڵاوتنەکان دەبێتە میوانی بۆلیڤیاو یاریەکە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.


PM:04:58:12/09/2023