شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە "سزادان"ی فەرمانبەران لەسەر دەوام نەكردن روونكردنەوە دەدات


شارەوانی سلێمانی رەتیدەكاتەوە لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی هیچ فەرمانبەرێكی لەسەر دەوامنەكردن سزادابێت و دەڵێت "بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بۆ هەموو فەرمانبەرێك دوو رۆژ كراوەتە ئۆف بۆیان".

لەدوێنێوە هەندێك زانیاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەوەی لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەسەر "بایكۆتكردنی دەوام" چەند فەرمانبەرێكی سزا دراوە و هەڕەشەی فەسڵكردنیشی لێكردوون لەئەگەری بایكۆتكردنی دەوام.

بەڵام سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە (سپی میدیا)ی راگەیاند "ئەو زانیارییانە دوورن لەڕاستییەوە، سەرۆكی شارەوانی هیچ فەرمانبەرێكی سزا نەداوە، بەپێچەوانەوە لە سەرۆكایەتی شارەوانی دەوامكردن بەردەوامە و بەهۆی دواكەوتنی مووچەشەوە هەر فەرمانبەرێك هەمیشەیی و گرێبەست دوو رۆژی بۆ كراوە ئۆف و دەوام ناكەم".

جێی ئاماژەیە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە هەندێك لە فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان راگەیاندووە.



PM:08:16:12/09/2023