ئەمڕۆ چوارشەممە سێ حاڵه‌تی په‌تای كۆلێرا له پارێزگای دهۆك تۆماركران و ٥٠ حاڵه‌تی گومانلێكراویش له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئه‌فراسیاب مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣ی ئەیلول له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پاش ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان پشتڕاستكرایه‌وه كه سێ كه‌س له سنوری پارێزگای دهۆك توشی په‌تای كۆلێرا بون، هه‌روه‌ها ٥٠كه‌سی دیكه‌ش كه گومانی توشبون به‌و په‌تایه‌یان لێده‌كرێت خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه".
وتیشی، "له‌ئێستادا ئه‌و سێ كه‌سه‌ی توشی كۆلێرا بون، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك باسی لەوەشکرد، له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستیه‌وه چاودێری وردی خواردنگه‌كان و بازاڕه‌كانی دهۆك ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكرێن و رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆلێرا بكرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاریانه‌شی ده‌رچون له‌سه‌رجه‌م چێشتخانه و خواردنگه‌كان دانانی سه‌وزه جگه له خه‌یار و ته‌ماته قه‌ده‌غه‌یه.