ئەمەریكا پەیامێكی نوێی بۆ هەولێر و بەغداد هەیە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە داواكردن لە هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لەسەر بودجە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا لە هەولێر و بەغدا دەكەین، بەپێی دەستوور ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن بەشێوەیەك لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقدا بێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "هەروەك لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی باڵای ئەمەریكا و عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دوپاتمان كردەوە، داوا لە حكومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەین ناكۆكییەكانیان سەبارەت بە بودجە چارەسەر بكەن، بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق دابێت، وەك ئەوەی لە دەستووری عێراقدا داواكراوە." 

بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی هەولێر و بەغدا و خراپی دۆخی ئابورییەوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ مووچە سەردانی بەغداد بكەن.



PM:11:32:13/09/2023