نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
بەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی ئەیلول نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٩٢ دۆلار و ٣٦ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٩١ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار و ٩١ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ٣٠ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیاری ئارەزوومەندانەی سعودیە و روسیاوە هەیە کە خستنە بازاڕی نەوتی هەرێمیان تا کۆتایی ئەمساڵ داگرتووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە نرخی نەوت بەرزبێتەوەو، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام بێت لە هەڵکشان.
AM:08:22:14/09/2023