کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند كە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٥١٦ هەزار و ٦٢٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤١ ملیۆن و ٢٤٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و ١٥٨ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٦٢٥ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤٠ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا.