ئەو كچەی كە ئەمڕۆ لەپردێكی سلێمانی كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا كچی بەرپرسێكی یەكێتییە


ئەو كچەی كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەپردی بەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا ناوی هێلین مەنسورە و كچی بەرپرسێكی دیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. 

ڕاگەیاندنی ناوەندی كۆمەڵایەتی كەركوك كە وێنەی ئەو كچەیان بڵاوكردۆتەوە و لەپرسەنامەیەكدا بۆ باوكی نووسیویانە " (خاتوو هێلین مەنسور مەحمود خان)مان بیست كە  دەكاتە كچی هەڤاڵ (مەنسور مەحمود خان) لێپرسراوی ناوەندی كۆمەڵایەتی پێكھاتەكانی سلیمانی، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان  ئاراسەتەی بنەماڵەكەی دەكەین".

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی و ئەمنی سلێمانی كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو كچە لەسەر پردی پەڕینەوەی بەردەم زانكۆی سلێمانی لەسەر رێگەی راپەڕین كەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی میدیا) ئەو كچە خوێندكاری بەشی زانستی فیزیا بووە لە زانكۆی سلێمانی و ماڵیان لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدە لە شاری سلێمانی.




PM:08:20:14/09/2023