قوباد تاڵەبانی: موچەخۆران دڵنیا دەكەینەوە لە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و موچە درێخی ناكەین


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت "موچەخۆران دڵنیا دەكەینەوە لە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و موچە درێخی ناكەین".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایگەیاند "گفتوگۆكانی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت و بەندەو و شاندی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ هەر یەكە لە بەڕێزان سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان زۆر راشكاوانە و جدی و ئەرێنی بوون".

قوباد تاڵەبانی وتویەتی "خەڵكی كوردستان و بە تایبەتیش موچەخۆران دڵنیا دەكەینەوە لە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و موچە درێخی ناكەین".




PM:11:45:14/09/2023