لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویدا و بەوهۆیەوە هاووڵاتییەك كوژراوە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەپێی زانیارییەكان له نزیک سینەماکان له‌به‌رده‌م ڕەشە مۆڵ کەسێک دەسترێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە و هێشتا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی ٦١ ساڵە و لە ناو بازاڕی سلێمانی كاری فرۆشتنی دۆی کردووە ، دوای ئەوەی دەسترێژی گولـلەی لێكراوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی زانیاریه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و وتی، "هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستا ئەو کەسەی تەقەی لەو پیاوە کردوە دەستگیرنەکراوە و پۆلیسی سلێمانیش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت".