بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ شەممە بەنزینی عێراقی کە لیتری بە ٧٥٠ دینارە لە چەند شوێنێکی هەولێر دابەشدەكرێت".
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، ئەمشەو هەینی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" سبەینێ شەممە لە (٢٤) بەنزینخانەی هەولێر و دەورووبەری بەنزینی حكومەتی عێراق دابەشدەكرێت".
ڕاشیگەیاندووە" هەر لیترێك بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدرێت بە شۆفێران".