کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت،  پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە. 

هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر (٣٧) پلە، سلێمانی (٣٥) پلەى سیلیزى، دهۆک (٣٦) پلە، کەرکوک (٣٨) پلە، هەڵەبجە (٣٧) پلە، زاخۆ (٣٦) پلە، حاجی ئۆمەران (٢٥) پلەى سیلیزى و گەرمیان (٤٠) پلەى سیلیزى دەبێت.


AM:11:18:16/09/2023