نرخی ئەمڕۆی نەوت راگەیەنرا


نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٩٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئاژانسەكانی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی نرخی نەوت ٩٤ دۆلاری تێپەڕاند كە لەمساڵدا بەرزترین ئاستی بوو، بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەك بەرمیل نەوت بە ٩٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەكەی بەجێگیری ماوەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی (تێكساس) بە ٩٠ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەكەی بەجێگیری ماوەتەوە.



AM:09:01:17/09/2023