یانەکەی میسی خراپ دۆڕا

ئینتەر میامی تووشی شکستێکی قورس بوو بەرامبەر ئاتالانتا یونایتد بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یارییەکەدا کە  ئامادەنەبوونی لیۆنێل مێسی  بەخۆیەوە بینی.

 ئینتەر میامی لە خولەکی 25 لە ڕێگەی لیۆناردۆ کامپانا گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 36 ئاتالانتا یونایتد لە ڕێگەی تریستان میۆمبا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

 لە خولەکی 41 کەمال میلەر یاریزانی ئینتەر میامی گۆڵی خۆی بەرامبەر تیپەکەی تۆمارکرد و ئاتالانتاش لە خولەکی 44 لە ڕێگەی بروکس لێنۆنەوە گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی زیادکرد.

 ئینتەر میامی لە خولەکی ٥٣دا بە لێدانی سزا ، کامپانا توانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکات، گۆڵەکەی کردە گۆڵی دووەم بۆ خۆی و تیپەکەی، پێش ئەوەی ئاتالانتا پێشەنگی بۆ تیپەکەی بگەڕێنێتەوە دوای ئەوەی جۆرجۆس جیاکۆماکیس لە خولەکی ٧٦ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.

 گۆڵی پێنجەمی لە ڕێگەی یاریزان تایلەر وۆڵفەوە تۆمارکرا،لەکۆتایدا ئەنجامەکە بە ئەنجامی 5-2 کۆتایی هات.

 بەم ئەنجامە هاوسەنگیی ئینتەر میامی بە 28 خاڵ لە پلەی چواردەهەمی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتدا مایەوە، ریزبەندی ئاتالانتا یونایتد بۆ 45 خاڵ بەرزبووەوە و لە پلەی شەشەمدایە.

 پێشتر هەردوو یانە لەم وەرزەدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە، کە ئینتەر میامی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەهۆی مێسی، کە دوو گۆڵی تۆمارکرد.


AM:10:55:17/09/2023