بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٦ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧١ ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٧٦ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ٢٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٩ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە کە ٤١ ملیۆن و ٢٤٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا.