لەسەر چوونی مۆدریچ ریاڵ مەدرید شۆک دەکات

لۆکا مۆدریچی کرواتی سەرەڕای ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگە لە،وەرزی نوێی لالیگا بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت ریزەکانی یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی داهاتوو جێبهێڵێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناسراو ئاشکرای دەکات، سەرەڕای کەمی کاتی یاریکردن لەم دواییانەدا، بەڵام پلانی لۆکا مۆدریچ زۆر ڕوونە، ئەویش دەیەوێت لە ڕیال مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەردەوام بێت لە ڕکابەریکردن بۆ  یانەی ژیانی".

بە قسەی سەرچاوەکە، مۆدریچ لە هاوینی ئەمساڵدا ئۆفەرە زۆر گرنگەکانی سعودیەی ڕەتکردەوە، چونکە ویستی بمێنێتەوە و ئەمە پلانەکەیەتی، ئەو ڕکابەری لەسەر شوێنەکەی دەکات لە یاریگادا، لە ئێستادا هیچ شتێکی تر ڕوونادات و پلانی تەنها ئەوەیە بمێنێتەوە.


PM:05:32:17/09/2023