کەمتر لە هەفتەیەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت


سبەینێ دوو شەممە رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکەی بەغداد ئەنجام دەدرێت و دوای ئەوەی پارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
 
بەوتەی سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە بەکەناڵی کەئ ئێن ئێن را راگەیاندووە" دوای گەیشتنی پارەکە موچەی مانگی حەوت دابەش دەکرێت و حکومەت بەرنامەی نیە دەستکاری خشتەی مانگەکان بکات و ئەوەشی باس لە پاشکەوتی موچە دەکرێت، دورە لە ڕاستییەوە".
 
سەبارەت بە خشتەی موچەش دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداد، دەڵێت" لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا تەواوی وەزارەتەکان و دەستەکان موچە وەردەگرن و بۆ ئەوەش پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی موچە و دابەشکردنی رابگەیەندرێت".



AM:01:12:18/09/2023