کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی لەبارەی بردنەوەی تیپەکەی لە یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بە ئەنجامی 2-1 لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا لێدوانێکی دا.
ئەنچیلۆتی لە لێدوانەکانیدا دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە وتی: توانیمان بۆ ئەنجامەکە بگەڕێینەوە و ئەمەش گرنگە، بەڵام دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لە لێدانی گۆڵی پێشوەختە و دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین وەک ئەمڕۆ و هەروەها بەرامبەر بە ڕکابەرێک کە یاری تۆپی پێی باش دەکات”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پلانێکی 4-4-2م داڕشت لەگەڵ بێلینگهام لە لای چەپ و دواتر 4-5-1 چونکە پێویستمان بە فشاری بەرز نەبوو، ئێمە ئەوە ناکەین.
سەبارەت بە خۆسێلۆ، ئەنچیلۆتی دەشڵێت: ئەو لە پێگەیەکی گرنگدا لە تیپەکەدا یاری دەکات، چونکە ئێمە یاریزانێکی دیکەمان بەو تایبەتمەندییانە نییە، لە هەندێک یاریدا زۆر گرنگە، چونکە ناوچەی بەرامبەر دادەپۆشێت و ئامادەیە ،گۆڵەکانی بەڕێکەوت نییە، ئەوە کوالیتییەکە کە ئێمە نەبووین، لە تیپەکەدا، لەم ساڵانەی دواییدا یاریزانێکی وەک ئەومان نەبووە بەم سیفەتانە."
ئەنچیلۆتی لە کۆتایدا داوایەک لە یاریزانەکانی دەکات و دەڵێت: دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین بەرامبەر بە ڕکابەرێک کە زۆر بە باشی لە تۆپی پێدا یاری دەکات، ئەوەمان لە سایەی پابەندبوون و وزە و ئیرادەی تیپەکە کرد، ئێمە هێزێکمان هەیە کە ئەستەمە بۆ ڕکابەرەکە بەرگەی 90 خولەک بگرێت. ”