چاڤی گرنگترین راهێنەری لە ژیانی وەرزشیدا ئاشکرا کرد

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، نمونەی خۆی و ئەو کەسەی هەڵبژارد کە زۆرترین فێربوونی لێ وەرگرتووە لە بواری ڕاهێناندا، دوای ئەوەی راهێنەرەکەی بەرشەلۆنە بووە یەکێک لە گرنگترین ڕاهێنەرەکانی یانەکە لە ئێستادا.

 لە پەراوێزی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بۆ یارییەکەی ئەنتۆرپ لە چامپیۆنس لیگ وتی:" زۆر شت فێربووم لە زۆرێک لەو ڕاهێنەرانەی کە لەگەڵیاندا کارم کردووە، بەڵام دەتوانم لویس ئاراگۆنێس هەڵبژێرم، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی هەموویان، بەو پێیەی ئەو کەسەیە کە لێی فێربووم زۆرترین جار لە ماوەی ژیانی پیشەیی خۆمدا”.


 دواتر وتی " چامپیۆنزلیگ ئەو پاڵەوانێتیەیە کە هەنگاوێک بۆ پێشەوەمان دەبات، ئێمە لە یاریگای،خۆمان دەست پێدەکەین، ئەوەش دەبێت بە باشترین شێوە بێت، ئێستا لە ئاستێکی بەرزبوونەوەداین، دەبێت بەو شێوەیە بەردەوام بین، لە وەرزی یەکەمدا بەشی ئەوەمان نەبوو کە لە چامپیۆنزلیگدا ڕکابەری بکەین، وەرزی ڕابردووش ئەوەندەمان هەبوو بۆ ڕکابەریکردن بەڵام ئەنجامەکان بەدەستنەهاتن، ئەم وەرزە دەمانەوێت بازدانێک لەم پاڵەوانێتییەدا بکەین.

 لە کۆتایدا چاڤی وتی: ئامانجمان لەم پاڵەوانێتییەدا ڕوونە، ئەویش ئەوەیە لە سەرەتادا زیاتر لە قۆناغی کۆمەڵەکان پێشبکەوین، دواتر قسە دەکەین، دەبێت دوای دوو وەرز لە شکستهێنان بگەینە قۆناغی ١٦، ئامانجی ئێستامان پێشەنگی کۆمەڵەکە ".


PM:06:52:18/09/2023