بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ٢١٩ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٨٠ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
دوێنێش بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە کە ٢٤ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا.