ئەنچیلۆتی ئاشکرای کرد کێ نازناوی چامپیۆنس لیگ دەباتەوە

لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی یۆنیۆن بەرلین لە قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنس لیگ،کارلۆ ئەنچیلۆتی ئاشکرای کرد کام یانە دەتوانێت نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بباتەوە.

  ئەنچیلۆتی وتی:سیتی زیاتر لە جاران پاڵێوراوی چامپیۆنزلیگە، ئەو یانە پاڵێوراوە، چونکە تیپێکیان هەیە کە ساڵی ڕابردوو ڕێگەی پێدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام چامپیۆنزلیگ، لە قۆناغی کۆتاییدا، هەمیشە سوپرایزی هەیە.

وتیشی:" ئەرکی ئێمە ئەوەیە تا کۆتایی ڕکابەری بکەین، پێموایە دەتوانین بڵێین دەبێت لە یاری کۆتاییدا بین، بەبێ ئەوەی هەست بە زۆر بکەین لە فشارەکان  ئێمە وەک وەرزی پێشوو ئامادەکاریمان کردووە، یاریزانانە هاتووەکان بەشدارییەکی زۆریان هەیە، وەک فران گارسیا و خۆسێلۆ و هەروەها بێلینگهام”.


 لە کۆتایدا ئەنچیلۆتی وتی: ئاردا گۆلەر باشە، بەبێ کێشە بەباشی چاک دەبێتەوە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ تیپەکە ڕاهێنان دەکات”.


PM:05:36:19/09/2023